رووداو- هەولێر
سوپای عێراق بەردەوامە لە پیشڕەوی لەلای چەپی موسڵ و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-1-2017 کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکان، باڵەخانەی پارێزگا ، ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ، گەڕەکی سەدرییە و پردی دووەمی موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە.
عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاتین نەینەوا رایگەیاند: "هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق پردی دووەمیان لە موسڵ کۆنترۆڵکردەوە".
عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا گوتی: "گەڕەکی سەدرییە و کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکانی موسڵ هەروەها هەردوو باڵەخانەی پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە".
داڕشتنەوە ؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ