نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

13-07-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن دەنگدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە 173 ناوەندى هەرێمى کوردستان بۆ ماوەى مانگێک دەستپێدەکات، بەرپرسێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت "ئەو هەنگاوە ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".
 
بڕیارە لەمڕۆ (پێنجشەمە، 13ـی تەمموز) کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەست بە نوێکردنەوەی تۆمارى دەنگدەران لە هەرێمى کوردستان بکات.
 
رۆژی 12ـی تەمموزى 2023 عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند "نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە رێگەى 173 ناوەندەوە لە هەرێمى کوردستان دەکرێت، کە زیادکردنى ناو، لابردنى ناوى مردووان، گواستنەوە لەنێو پارێزگاکانیدا دەگرێتەوە".
 
پرۆسەکە تاوەکو 11ـی ئاب بەردەوام دەبێت. سەبارەت بە ئامانجی پرۆسەکەش، عیماد جەمیل گوتى "ئەو نوێکردنەوەیەى تۆمارى دەنگدەران، ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".
 
بڕیارە 16ـی تەممووزی 2023 کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنى نووسراوێکى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، کە لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانەوە، ئاڕاستەى کۆمسیۆنى کردووە و تێیدا 18ـی تشرینى دووەم و 18ـی کانوونى یەکەمى وەک پێشنیاز بۆ رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان خستووەتە بەردەم کۆمیسیۆنەکە.
 
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد، بەر لەوەى لە 30ـى ئایارى 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.