رووداو- هەولێر
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا پارچە زەوی لە سنووری شارەوانی موسڵ بەسەر بەشداربووانی ئوپەراسیۆنی موسڵ دابەش بکات و بڕیارەکە پێشمەرگەش دەگرێتەوە.
بشار کیکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە توڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنەکەمان بڕیاریاندا بەبێ گوێدان بە شوێنی نێشتەجێبوون و سوودمەندبوون وەک پشتگیرییەک بۆ ماندووبوونیان ، پارچە زەوی لە سنووری شارەوانی سەنتەری موسڵ بدرێتە هەموو فەرماندەکانی فیرقەی سەر بە هێزەکانی سۆپای عیراق کە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای موسڵ بەشداربووبن".
سەرۆکی ئەنجوومەن ئەوەشی راگەیاند: "بڕیارەکە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش دەگرێتەوە و ئەوەی ئەو پلە و بە سەرەوەی هەبێت پارچە زەوییەکە بە فەرمی پێی دەدرێت و لەسەر ناوی تاپۆ دەکرێت و شارەوانی دەبێت بڕیارەکە جێبەجیبکات".
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ