سیستانی پرسەنامە ئاراستەی خانەوادەی مام جەلال دەكات

08-10-2017
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن سیستانی مام جەلال
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەبۆنەى كۆچی دوایی سەرۆككۆماری پێشووی عێراق، مەرجەعی باڵای ئایێنی شیعەكانی عێراق پرسەنامەيەكی ئاراستەی خانەوادەی تاڵەبانی و گەلی عێراق بەگشتی كرد و دەڵێت، تاڵەبانی رۆڵێكی باڵای هەبوو لە چارەسەركردنی قەیرانەكان.


نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی ، سەرۆككۆماری پێشووی عێراقمان پێگەییشت، خوالێخۆشبوو لە كاروبارەكان دووربین بوو، هەروەها سووربوو لەسەر یەكگوتاری و یەكڕیزی، هەروەها رۆڵێكی باڵای هەبوو لە چارەسەركردنی قەیرانەكان لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، هەر بەم بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات".

دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، رۆژی سێشەممە 3-10-2017 مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی 84 ساڵی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد و رۆژی هەینی 6-10-2017 لە ناوچەی دەباشان لە نزیك ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی بە خاکسپێردرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە