رووداو - هەولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی جەزیرەی هیتی لە رۆژئاوای روومادی راگەیاند. ئاماژەی بەوەشدا، سوپای عێراق توانیویانە ناوچەی تەلئەسوەد لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵبکەنەوە.
لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 7-10-2016 سوپای عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی جەزیرەی هیت هێرشیکردە سەر چەکدارانی داعش".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی جەزیرەی هیت،" فیرقەی 10 ی سوپای عێراق توانیویانە ناوچەی تەلئەسوەدی سەر بە جەزیرەی هیت لە رۆژئاوای شاری روومادی لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵبکەنەوە".
مەحلاوی ئاماژەی بەوەشدا، سوپای عێراق بە ئاراستەی ناوچەی زاوییە لە رۆژئاوای جەزیرەی هیت لە پێشڕەویدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ