رووداو - موسڵ
یەكێك لە سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی نەینەوا ژمارەی چەكدارانی داعش لە موسڵ ئاشكرادەكات و دەڵێت تەنیا 900 چەكدار ماون. فەرماندەیەكی سەربازیش دەڵێت لە شەڕی ئەمڕۆدا لیزەر بەكاردێنن.
لە كاژێر 01:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7-3-2017 وە، هێزە هاوبەشەكانی عێراق دەستیان بە هێرش كردووە و تاوەكو ئێستا باڵەخانەی پارێزگا و زۆربەی فەرمانگە حكومییەكانیان لە ناوچەی بابلتۆپ لە بەری راستی موسڵ كۆنترۆڵكردوونەتەوە.
لیوا نەجم جبووری، سەركردە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زەبرێكی كوشندەیان لە داعش داعش داوە و دەیان چەكداریان كوژراون، هێزەكانیش پێشڕەوی بەرچاو دەكەن.
هەروەها لەبارەی ژمارەی چەكدارانی داعش لە موسڵ جبووری گوتی "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانمان ئێستا تەنیا 900 چەكداری داعش لە موسڵ ماون و شەڕدەكەن".
هاوكات عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی هێزە هاوبەشەكان بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا لیزەر بەكاردێنن، بەڵام بەوریاییەكی زۆرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ