رووداو ناوی بەربژێرانی کورد بۆ کابینەکەی کازمی بڵاودەکاتەوە

06-05-2020
نیشانەکردن کازمی پەرلەمانی عێراق
A+ A-
 
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سێ وەزارەت لە کابینەکەی کازمی بۆ کورد دانراون و ناوی وەزیرەکانیش بەمشێوەیە: 
 
فوئاد حوسێن  بەربژێر بۆ وەزیری دەرەوە
 
خالید شوانی  بەربژێر بۆ وەزیری داد 
 
نازەنین محەممەد بەربژێر بۆ وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان


پرۆفایلی وەزیرەکان:
 
 
فوئاد حوسێن

لەدایکبووی 1949 لە خانەقین

1967 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان

1974 پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد

دکتۆرای لە زانستی سیاسی لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە

1976 بووە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکاران لە دەرەوە

1978 بووە ئەندامی پەیمانگەی کوردی لە پاریس

2005 بووە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

2018 بووە وەزیری دارایی عێراق


خالید سەلام شوانی 

لەدایکبووی 1975 لە کەرکووک

ماستەری لە یاسای دەستووریی هەیە

2014 راوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق بوو

2006-2014 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو

ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

وەزیری هەرێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان


نازه‌نین محه‌ممه‌د وسو

لەدایکبووی 1959 لە هه‌ولێر

بەكالۆریۆسی له‌ ئه‌ندازیاریی شارستانی هەیە

ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌

وه‌زیری پێشووی شاره‌وانییه‌كانە لە هه‌رێمی كوردستان

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە