بەڤیدیۆ.. دیداری نێوان سەدام حوسێن و محەممەد عەلی کلای

05-06-2016
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
----
----
نیشانەکردن محەممەد عەلی کلای
A+ A-

رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەمریکی لە عێراق ، دواتر دەستپێکردنی شەڕی کوێت هیچ ئومێدێک نەمابوو بۆ رزگارکردنی ئەو ئەمریکیانەی کە وەک بارمتە لای عێراق مابوونەوە، محەممەد عەلی کلای پاڵەوانی بۆکسێن گەشتێکی بۆ عێراق ئەنجامداو ، لەگەڵ سەدام حوسێن سەرۆککۆماری ئەوسای عێراق بۆ رزگارکردنی ئەو بارمتە ئەمریکییانە.

نزیکترین کەسەکان و سیاسییەکانی ئەمریکا، هۆشدارییان بە محەممەد عەلیدا لەبێ ئەنجامی هەوڵەکەی بۆ سەردانیکردنی عێراق و قسەکردن لەگەڵ سەدام، چونکە بە بڕوای ئەوان رازیکردنی سەدام حوسێن کارێکی ئەستەم بوو بۆ ئەوکات ، بەڵام محەممەد عەلی کلای سووربوو لەسەر گەشتەکەی. 

محەممەد عەلی سێ جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی لە یاری بۆکسێن لە کێشی قورس بەدەستهێناوە
undefined


محەممەد عەلی زیاتر لە 6 هەفتە لە عێراق مایەوە ئەوسا گەڕایەوە بۆ ئەمریکا، ئەو بە دەستبەتاڵی نەگەڕایەوە. بەڵکو لەگەڵ خۆی 15 بارمتەی ئەمریکی لە سەدام وەرگرتەوەو لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، کلای بەڵێن بە سەدام دەدات کە لەو پەرتووکەی بەنیازە چاپی بکات، باسی رۆڵی پێغەمبەری ئیسلام دەکات. 

محەممەد عەلی کلای، لە سەردەمی خۆیدا بەناوبانگترین یاریزانی بۆکسێن بوو رۆژی شەممە 4/6/2016 لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دواییکرد.

undefined

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە