سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی خۆپێشاندەرەکەی کەرکووک دەکات

02-09-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
نیشانەکردن خۆپێشاندان لە کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی خۆپێشاندەرێکی کەرکووک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکات. 
 
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق "فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی چۆنییەتی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە بەهۆی ئەو رووداوانەی کە ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای کەرکووک روویاندا." 
 
لیوا یەحیا رەسوول دەشڵێت، سوودانی جەختی لە لێپرسینەوەی ئەو کەسانە کردەوە کە کەمتەرخەمییان کردووە و "تۆمەتەکەیان بەسەردا ساخبووەتەوە، داواش دەکات بدرێنە دادگە بۆ ئەوەی بە سزای دادپەروەری خۆیان بگەن." 
 
ئەو کەسەی سوودانی داوای کردووە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی بکرێت، ناوی هاوکار عەبدوڵڵایە، کە گەنجێکی کوردی کەرکووکە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو خۆپێشانداندا قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی "کەرکووک شارێکی کوردستانییە"؛ دوای ماوەیەکی کەم، هاوکار لەنێو خۆپێشاندانەکانەوە گوللـەیەک بە سەر دڵی کەوت و "شەهید بوو."
 
ئەحمەد فەرهاد، پوورزای هاوکار عەبدوڵڵا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هاوکار لەدایکبووی ساڵی 1985 بوو، باوکی چوار منداڵ بوو، پێشمەرگەی یەکێتی بوو لە لیوا هاوبەشەکان. ئەمڕۆ لەنێو خۆپیشاندانەکاندا شەهیدیان کرد."
 
ئەو خۆپیشاندانەی هاوکار تێیدا بووە قوربانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن کوردانی گەڕەکی رەحیماوای کەرکووکەوە دەستیپێکرد، لەدژی گرتنی رێگەکانی شارەکە لەلایەن بەشێک لە تورکمان و عەرەبی سنوورەکە، کە چەند رۆژێکە لە کەرکووک چەند رێگەیەکیان گرتووە و دەڵێن: خۆپێشاندانەکەیان لەدژی گێڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.