سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناخه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه".
لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، "پرۆسه‌ى سياسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ياسادان، بابه‌تى دادگاى فيدراڵى و ميكانيزمى بەربژێرکردنی ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى سياسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ياسادان، بابه‌تى دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌يان، پێويستيى بايه‌خدانى زياتر به دۆخى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان به خه‌ڵكى گه‌ڕاوه بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دى، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ