لە ئێران هێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی بەندەر لێنگە و بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعات کوژرا

28-12-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چەکدارێک هێرشی کردە سەر بنکەی پۆلیسی بەندەر لێنگە لە باشووری ئێران، لەئەنجامدا بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی شارەکە کوژرا.
 
قایمقامی شاری بەندەر لێنگە ئەمشەو (شەممە، 28-12-2024) رایگەیاند "موجتەبا شەهیدی تەختی، بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی بەندەر لێنگە گیانی لەدەستدا و پاسەوانێکی بریندارە."
 
هەروەها داواکاری گشتیی پارێزگای هۆرمۆزگان لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند "هێرشەکە تیرۆریستی بووە و هێرشکارەکە کوژراوە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە