ئێران دووەم گەورەترین هەناردەکاری فستقە بۆ ئەورووپا

29-05-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ئێران بایی نزیکەی 37 ملیۆن دۆلار فستقی هەناردەی ئەورووپا کردووە؛ زیاد لە 70%ی بۆ ئەڵمانیا بووە.
 
یۆرۆستات، ناوەندی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا، بایی 36 ملیۆن و 950 هەزار دۆلار، فستقیان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.
 
بەپێی یۆرۆستات، هاوردەی فستقی ئێرانی لەلایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو 17% زیاد بووە.
 
لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا، ئێران بایی 32 ملیۆن و 520 هەزار دۆلار فستقی هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا کردبوو.
 
وەکو لە ئامارەکەدا هاتووە، لەو چارەکەدا بە پێچەوانەی زیادبوونی هەناردەی جۆرەکانی فستق، هەناردەی جۆری فستقی بە توێکڵی ئێران بۆ ئەورووپا 3% دابەزیوە.
 
لەنێو وڵاتانی ئەورووپیدا، ئەڵمانیا گەورەترین هاوردەکاری فستقی ئێرانی بووە لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا و بایی 26 ملیۆن دۆلار و 410 هەزار دۆلاری هاوردە کردووە. بەو پێیە، نزیکەی 71%ی هەناردەی فستقی ئێران بۆ ئەڵمانیا بووە.
 
لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا، دوای ئەمریکا، ئێران دووەم گەورەترین هەناردەکاری فستقە بۆ یەکێتیی ئەورووپا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانستانی لە ئێران.

ئێران هەوڵی ناردنەوەی کۆچبەرە ئەفغانستانییەکان دەدات

ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت: "وڵاتی ئێمە توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو بیانییەی نییە، نەک ئەوەی بمانەوێت بە چاوێکی دیکە سەیریان بکەین، نە وانییە. ئەم ژمارە زۆرەی کۆچبەران کە لە ئەفغانستانەوە دێن، لەخۆگرتنی بۆ وڵاتەکەمان سەختە. کەسێک ئەگەر بیەوێت بڕواتە میوانی، ئەویش سنوورێکی هەیە."