رووداو- هەولێر
ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانانی سیاسی بەسەر بەرەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئێران دابەشبوون، هەر یەکەیان لەدووی بەرنامە و پڕۆژە سیاسییەکانی خۆیەتی، بەشێک لەو چالاکڤانانەی پێشتر لە بنکەی هەڵبژاردنی کاندیدەکاندا کارییان کردووە، ئێستا روویان کردووەتە ریزی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەرچەندە بەپێی دەستووری ئێران، کاندیدەکان نابێ لە هەڵبژاردنەکاندا باس لە پرسی نەتەوەیی نەتەوەکانی نێو ئێران بکەن، بەڵام لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ئەو یاسایە زۆر لەبەر چاو ناگیرێت، بۆچوونی پێچەوانەی ئەوەش لەنێو چالاکڤانانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەیە بەشێک لەو چالاکڤانانەی پێیانوایە، هەڵبژاردنەکان لە ئێران شانۆگەرین و باسکردن لە پرسە نەتەوەکانیش تەنیا بۆ گەرمکردنی بازاڕی ئەو شانۆگەرییەیە.
عەلی لەیلاخ چالاکڤانێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "چالاکییەکی گەرموگوڕی مەدەنیانە هاتووەتە ئاراوە لەسەر دەستی کەسانی چالاک و ئێن جی ئۆ، توانیویانە خۆیان رێکبخەن بەشێوەی ئیئتلافی و وەک بەرەیەک بێنە مەیدان، ئەو جیاوازییە دەرخەری ئەوەیە ئاستی سیاسی خەڵکی رۆژهەڵات بەرزترە ، وەبەو باوەڕە گەیشتوە کە دەبێت لەهەڵبژاردندا بتوانێت پێگەی خۆی بەدەست بێنێت".
بەپێی دەستووری ئێران، کاندیدەکان نابێ لە هەڵبژاردنەکاندا باس لە پرسی نەتەوەیی نەتەوەکانی نێو ئێران بکەن، بەڵام لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ئەو یاسایە زۆر لەبەر چاو ناگیرێت، ئەو چالاکڤانە سیاسییانەش کە ئەزموونی کارکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانیان هەیە دەڵێن، خەڵک بە بەشداربوون لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دەتوانن رێگری لەوە بکەن کە کورسییەکان بە نسیبی ئەو کەسانە بن کە سەر بە دەسەڵاتن.
مەنسور مروەتی چالاکڤانێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "بەو ئاڵوگۆڕەی لەناوخۆ و لەلایەن چلاکانی مەدەنیی و سیاسیەکانەوە هاتووتە پێش دەیانەوێت ئەو پرسە نەهێڵنەوە بۆ دەسەڵات کەبە ئارەزووی خۆی کێی دەوێ بیباتە تاران و لە پەرلەمان داینیشێنێت".
بۆچوونی پێچەوانەی ئەوەش لەنێو چالاکڤانانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە. کەم نین ئەو چالاکڤانانەی پێیانوایە، هەڵبژاردنەکان لە ئێران شانۆگەرین و باسکردن لە پرسی نەتەوەکانیش تەنیا بۆ گەرمکردنی بازاڕی ئەو شانۆگەرییەیە.
كاژێر 7:30 خولەكی رۆژی هەینی 26-2-2016 بەكاتی هەولێر و 8:00-ی سەرلەبەیانی بەکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری لەو وڵاتە دەستیپێكرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ