بەرگریی نیشتمانیی ئەفغانستان: ئەوانەی ئێران بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیری کردوون ئەندامی ئێمەن

06-04-2024
جەعفەر موبەشرنیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە بەرەی بەرگریی نیشتمانیی ئەفغانستان، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شا مەسعود دەڵێت، ئەو سێ کەسەی لە ئێران بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیر کراون، هیچ پەیوەندییان بە داعشەوە نییە. 
 
پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەفغانستانیش دەڵێت: "لەنێو دەستگیرکراوەکاندا کوڕی سەرکردەیەکی باڵای بەرەی بەرگریی نیشتمانی ئەفغانستان هەیە.
 
شەممە، 06-04-2024، سەرچاوەیەک لە بەرەی بەرگریی نیشتمانیی ئەفغانستان، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شا مەسعود رایگەیاند، ئەو سێ کەسەی لە ئیران بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیر کراون، هیچ پەیوەندییان بە داعشەوە نییە و ئەندامی ئەوانن.
 
هەروەها پەڕلەمانتاری پێشووی ئەفغانستان، محەمەدنەسیم مودەبر دەڵێت، "محەمەد زاکیر، ئەو کەسەی پۆلیسی ئێران دەڵێت سەرکردەیەکی باڵای داعشە و لە کەرەج دەستگیرکراوە، لەگەڵ دوو برای لە گرتووخانەی ئێرانن و کوڕی خێرمحەممەد خێرخوا، فەرماندەی دیاری بەرەی بەرگریی نیشتمانی ئەفغانستانە کە پێش دوو ساڵ لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی تاڵیبان کوژرا."
 
ئەمڕۆ شەممە 2024-04-06، سەعید مونتەزەرلمەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، سێ ئەندامی داعش دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان بە ناوی محەممەد زاکر ناسراو بە رامش، بەرپرسێکی باڵای رێکخراوەکەیە. گوتەبێژی پۆلیسی ئێران دەشڵێت، ئەو کەسانە پلانیان دانابوو لە رۆژی جەژنی رەمەزان، تەقینەوە بکەن.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک. وێنە: NurPhoto

زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئێران ئینتەرنێتەکەی ئیلۆن مەسک بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنەی ئینتەرنێتی سەر بە ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی ئێران رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان 30 هەزار ئامێری تایبەت بە ئینتەرنێتی ستارلینک لە ئێران هەن و زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو وڵاتە ئەو ئینتەرنێتە بەکاردەهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ مۆڵەتێکیان لە حکومەت وەرگرتبێت.