رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی تەقینەوەکانی شاری کرمانی ئێرانی کرد، کە بەهۆیانەوە تائێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.
نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێ "سهركۆنهى ئهو تهقينهوه تيرۆرستييانه دهكهين كه ئهمڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئهنجامدا به دهيان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان لهدهستدا و بريندار بوون."
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-1-2024) دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، تائێستا 103 کەس کوژراون و 188 کەس بریندارن.
ئەمڕۆ چوارەم ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو و، ژمارەیەکی زۆر خەڵک چوونەتە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان.
نێچیرڤان بارزانی، لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا گوتیشی "پرسه و سهرهخۆشى له سهركردايهتى و حكومهت و گهلى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران دهكهين و هاوسۆز و هاوخهميانين. خواى مهزن گيانى قوربانييان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به خانهواده و كهسوكاريان ببهخشێت، هيواى زوو چاكبوونهوه بۆ برينداران دهخوازين."
سەرەتا میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەوەی روویداوە تەقینەوەی بوتڵی غاز بووە لە نزیک مزگەوتی "ساحێب زەمان"، کە لەسەر رێگەی گۆڕستانەکە هەڵکەوتووە. دواتر راگەیێنرا تەقینەوەکان لەڕێگەی بۆمبی چێنراو بوون.
لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیدا، رەحمان جەلالی، جێگری پارێزگاری کرمان بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی رایگەیاند، "تەقینەوەکان بە بۆمبی چێندراو کراون و تیرۆریستین".
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو دوو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ