سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

30-07-2016
ئاسۆ محەممەد
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەزموونی دیپلۆماسی نییە، جگە لەوەی کە بزنسمانێک بووە، بۆیە تێڕوانینەکانی جێی رەخنەن، هەندێک جاریش ناڕوونن. 

شەڕی داعش:  

دۆناڵد ترەمپ پێیوایە ئەمریکا دەبێت لە شەڕی دژ بە "ئیسلامییە تووندڕەوەکان" لەوانە داعش تووندتربێت. ترەمپ ئامادەیە لەگەڵ رووسیادا ببێت بە هاوپەیمان. ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "من نامەوێت هەڵوێستی خۆم دەربارەی شەڕی داعش بڵێم، چونکە داعش بە پلانەکە دەزانێت".    

دەربارەی کورد: 

هەڵوێستێکی ترەمپ ئەرێنییە بەرامبەر کورد. ترەمپ  لە چاوپێكەوتنێكدا چەند رۆژێك لەمەوپێش گوتی "من  لایەنگری کوردم" بۆیە پێویستە پشتگیرییان بکەین لە شەڕی دژ بە داعشدا. 



عێراق 

ترەمپ پێیوایە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر عێراق هەڵەیە، رایگەیاندووە "من وەکو  ئۆباما ناکەم هەر دوو سەد سێ سەد سەربازی رەوانەی عێراق بکەم".

تورکیا: 

ترەمپ رایگەیاندووە، هەوڵی نزیکردنەوەی کورد و تورکیا دەدات، بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش. دەربارەی کودەتای تورکیا  ترەمپ پێوایە "هەرگیز لە تورکیا کودەتا رووینەداوە". 
  
سووریا:

دۆناڵد ترەمپ پێیوایە، ئێران و رووسیا پشتگیریی ئەسەد دەکەن و پێویستە لەگەڵ ئەو دووڵاتە مامەڵە بکرێت، هەروەها ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەسەد و داعش دژی یەک شەڕ دەکەن بەلای ئەمریکاوە شەڕی داعش گرنگترە نەک شەڕی ئەسەد. 

ئێران:
 
ترەمپ دژی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی "پێنچ +1"ـە و رایگەیاندووە، ئەگەر ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە. لەبەرامبەر لێدوانێكی ترەمپ كە رایگەیاندبوو "رێککەوتنەکە دەدڕێنێت" عەلی خامنەیی گوتی "ئەگەر ترەمپ بیدڕێنێت، ئەوا ئێمە رێككەوتنەكە دەسووتێنین". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە