رووداو-دەیلی تەلەگراف
پەیامنێری مەیدانیی دەیلی تەلەگراف لە غەززەوە چاودێری جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەكات و دەڵێت "ئامانجی هەردوولایان كورتبینانەیە و ئامانجی ستراتیژی لەپشت نییە".
دەیڤد بڵیر دەڵێت "بەدەر لە تاوانباركردنی ئەخلاقیی هەردوولا، بۆمان دەردەكەوێت ئامانجی هەردوولایان ئەوەندەی تەكتیكی و كورتبڕە، ستراتیژی و درێژماوە نییە". پەیامنێرەكە دەشڵێ "ئەوەی چاودێری دەكەین، پەرەسەندنی توانای حەماسە كە ژمارەیەكی زۆری مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، بەڵام لە هەمانكاتدا توانای بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیلیش پێشكەوتووە بەجۆرێك ئیسرائیل توانیویەتی 86%ی مووشەكەكانی حەماس پووچەڵ بكاتەوە". (سەرچاوەیەكی دیكە دەڵێت حەماس بە 3000 مووشەك تەنیا 3 ئیسرائیلی كوشتووە).
رۆژنامەنووسەكە رایگەیاندوو خەمی خەڵكی سڤیلی غەززە ژمارەیەكی زۆری كوژراو بریندارە، هەرچی لە خاكی ئیسرائیلیش هەستی پێدەكرێ ئەوە ترس و دڵەڕاوكێ و نیگەرانییە لەبارەی زیانە ئابوورییەكان. سەبارەت بە ئامانجی جەنگەكەش دەڵێت "حەماس لەدوای لەدەستدانی پشتیوانە ناسراوەكانی كە بەشار ئەسەد و محەممەد مورسی بوون، دەڵێت ئامانجی سەرەكیمان هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززەیە. بەڵام لەڕاستیدا مەبەستی سەرەكی حەماس لەم شەڕەدا خۆدزینەوەیە لەو گۆشەگیبربوونە سیاسی و مایەپووچبوونە ئابوورییەی تووشی هاتووە. هەرچی ئیسرائیلیشە، ئەوە زیاتر مەبەستی سزادانی حەماسە لەسەر مووشەكبارانە دووبارەبووەكانی و بابەتی حكومەتی یەكپارچەی فەلەستینی. بەمەش ئامانجی هەردووكیان كورتبڕ و كاتین و نابنە هۆی كۆتاییهاتنی ئەو ململانێ خوێناوییەی هەموو دەم دووبارە دەبێتەوە و چەندین خەڵكی سڤیل دەكاتە قوربانی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ