رووداو - هەولێر
بەهۆی جەنگی ناوخۆیی لیبیا زیاتر لە ساڵێکە کۆنترین باخچەی ئاژەڵان و پارکی بەنغازی دەرگاکانیان داخراوە، ئەو باخچەیەی سی ساڵ پێش ئێستا بونیاتنراوە. شوێنەواری گوللە و مووشەک بەسەر دیواری باخچەکەدا دەبیندرێن کە هەر یەکەیان چیرۆکێک دەگێڕنەوە و ژووری فرۆشتنی بلیتیش لە چاوەڕوانی سەردانکەرانیدا ماوەتەوە.
بەهۆی تووندوتیژی بەردەوام لە لیبیا کرێکارانی باخچەکە داناڵێنن و هەندێکیشیان ژیانییان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو کێشانەی رووبەڕووی باخچەکە و دانیشتوانی ئەو شارە بوونەتەوە هێشتا ژیان لەو باخچەیە بەردەوامە هەرچەندە لە پشتی دەرگا داخراوەکنیشدا بێت.
ژێرخانی ئابووری باخچەکە گونجاوە بۆ کارکردن، بەڵام لە ترسی ژیانی سەردانکەرانی لە تەقەی هەڕەمەکی نێو شارەکان کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەس لەو شارەدا، دەرگاکانی باخچەکە داخراون.
جەنگی نێوخۆی لیبیا پێش دوو ساڵ لە نێوان دوو پەرلەمان هەڵگیرسا کە یەکێکییان لەلایەن میلیشیاکانی تەرابلوس پشتیوانی دەکرێت و ئەوەی دیکەشیان پەرلەمانی توبرق و بەیزا و رۆژهەڵاتی لیبیایە کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵتییەوە پشتیوانی دەکرێت.
بەڕێوەبەری باخچەکە هیواخوازە رۆژێک بێت لیبیا وەکو جاران رەوشێکی ئارامی هەبێت و خێزانەکانیش بگەڕێنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان و پارکەکە بۆ بەسەربردنی کات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ