رووداو دیجیتاڵ
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دەڵێت، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ سووریا دابین دەکەن.
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، رۆژی سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کرد و لەلایەن هاوتا سووریاییەکەی یەعروب سلێمان بەدر لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرا.
ئوراڵئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات سوودی بۆ ئاشتی ناوچەکە دەبێت و لە سەردانە دوو رۆژییەکەیدا بۆ سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی گواستنەوەی ئاسمانی، وشکانی، شەمەندەفەر و دەریایی و، کەرتی پەیوەندییەکان دەکەن.
ئورالۆئۆغڵو گوتی، "ئێستا دانوستاندنەکان سەبارەت بە دابینکردنی ئینتەرنێت بەردەوامن و تورکیا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت پێشکێشی سووریا دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا، گەشتە ئاسمانییەکان لە تورکیاوە بەتەواوەتی بۆ سووریا کاران و دوای جێبەجێکردنی هەندێک مەرج هێڵی ئاسمانی دیمەشق گەشتەکانی لە سووریاوە بۆ تورکیا دەستپێدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ