بەڤیدیۆ.. دوو بەچکە شێر لەگەڵ ماڵێکی ئاوارە دەژین

22-03-2015
رووداو @Rudawkurdish
وێنەی بەچکە شێرەکە
وێنەی بەچکە شێرەکە
نیشانەکردن غەززە
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

لە شاری رەفەحی سەر بە کەرتی غەززە،  دوو بەچکە شێر لەگەڵ ماڵێکی ئاوارەدا دەژین.

 
سەعدەدین جەمال، خاوەن ماڵەکەیە، ئەو بەچکە شێرەکانی لە باخچەی ئاژەڵان کڕیوە. ماوەی دوو مانگ و نیو دەبێت بەچکە شێرەکان لەگەڵ منداڵەکانی دەژین و یاری دەکەن و  تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەکیان بۆ سە ژیانی کەس دروستنەکردووە.
 
بەڵام سەعدەددین ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر شێرەکان گەورەبن، رەنگە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەکانی دروستبکەن. 
دەربارەی خواردنی شێرەکان، خاوەن ماڵەکە گوتی رۆژانە لانی کەم یەکی نیو کیلۆ گۆشت دەخۆن کە ئەمەش بۆ ئێمە قورسە و بارگرانییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە