لەمەودوا رۆژانە دوو کاژێر کارەبا لە کوێت دەبڕدرێت

20-06-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی کوێت بڕینی "کاتی"ـی کارەبای لە بەشێك لە ناوچەکان راگەیاند و دەڵێت، گەرمای بەتینی هاوین خواستی لەسەر کارەبا زیادکردووە و تووشی ئاستەنگ بوون لە پڕکردنەوەی ئەو خواستە.
 
وەزارەتی کارەبا، ئاو و وزەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بڕینی کارەبا رۆژانە بۆ دوو کاژێر دەبێت.
 
ئەمە یەکەمجارە حکومەتی کوێت بڕیارێکی لەم شێوەیە بدات. 
 
وەزارەتەکە دەڵێت: "خواست لەسەر کارەبا زیادبووە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانیش ناتوانن پڕی بکەنەوە"، بەتایبەتی لەو کاتانەی رۆژدا کە زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەیە.
 
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، هۆکارەکە ئەوەیە "پلەی گەرما بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە".
 
بۆ سووککردنی گوشاری سەر وێستگەکان، حکومەتی کوێت داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەکارهێنانی کارەبا کەمبکەنەوە و خشتەیەکی بڕینی کارەباشی لە بەشێک لە ناوچەکان بڵاوکردووەتەوە.
 
کوێت یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە رێکخراوی ئۆپێک؛ یەکێکە لە گەرمترین وڵاتانی جیهانیش. 
 
ناوەندی کەشناسیی کوێت دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمای بەشێکی وڵاتەکە گەیشتووەتە نزیکەی 50 پلەی سیلیزی و پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوویشدا بەرزتر بێت. 
 
مانگی رابردوو کوێت دوو رێککەوتنی کورتخایەنی بۆ کڕینی 500 مێگاوات کارەبا واژۆ کرد. بەپێی رێککەوتنەکان، لە مانگەکانی هاویندا 300 مێگاوات لە عومان و 200ـیش لە قەتەر دەکرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.