بەتەمەنترین حاخامی جوو کۆچی دوایی کرد

06-03-2017
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن جوو
A+ A-

رووداو- ھەولێر

نوێنەرایەتی کوردانی جوو لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە تەمەنترین حاخامی جوو، کە کوردێکی جووی دانیشووی زاخۆیە، کۆچی دوایی کرد.

نوێنەرایەتی کوردانی جوو لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، کاژێر 10ی بەیانی رۆژی دووشەممە 6-3-2017  بەتەمەنترین حاخامی جوو لە دونیا، "حاخام زەکەریا بەراشی" لە تەمەنی 117 ساڵیدا لە وڵاتی ئیسرائیل کۆچی دوایی کرد.

لە برووسکەی ماتەمینی کۆمەڵگەی کوردانی جوو لە کوردستان و نوێنەرایەتی کوردانی جوو لە وەزارەتی ئەوقاف ھاتووە "حاخام زەکەریا لە بنەماڵەی کوردانی جووی زاخۆیە، لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان بەرەو خاکی بەڵێنپێدراو کۆچیان کردووە".

لە برووسکەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حاخامە کوردەکە "رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی و کۆکردنەوەی کوردانی ئیسرائیل بەتایبەتی لە شاری ئۆرشەلیم، رۆڵی گرنگیشی لە پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان لە وڵاتی ئیسرائیل ھەبووە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە