میدیای فەرمیی سووریا: ئیسرائیل دوو فڕۆکەخانەی لە حەلەب مووشەکباران کرد

02-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی سووریا رایدەگەیێنێت، ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە پارێزگاکەدا بۆردوومان کردووە؛ لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای سووریا کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان هاووڵاتی سڤیلن.
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 2ـی ئایاری 2023، میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە: "نزیکەی کاژێر 11:35 شەوی دووشەممە، ئیسرائیلی دووژمن بە چەند مووشەکێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و چەند ناوچەیەکی دیکەی دەوروبەری حەلەبییان کردە ئامانج."
 
لە هێرشەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی سووریا، "سەربازێکی سوپای سووریا کوژراوە، 7 کەسی دیکەش برینداربوون و فڕۆکەخانەی حەلەبیش لە کارکەوتووە."
 
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ئاماژە بەوە دەکەن، چەند مووشەکێک لە ناوچەی سەفیرە لە پارێزگای حەلەب کەوتوونەتە خوارەوە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە. هاوکات چەند تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و فڕۆکەخانەی سەربازی نەیراب لە پارێزگای حەلەب روویداوە و بەو هۆیەوە چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیونەتەوە. 
 
ئەو هێرشانە لە کاتێکدان کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 29-4-2023، سوپای ئیسرائیل چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی رێکخراوی حیزبوڵڵایان لە فڕۆکەخانەی سەربازی حمس کردە ئامانج و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
 
لە ماوەی شەڕی 10 ساڵەی نێوخۆی سووریادا، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا و بەشێوەیەکی سەرەکی پێگەکانی هێزەکانی نزیک لە ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای سووریا دەکاتە ئامانج.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن. وێنەکە ناوەندی دەستبەسەرکردنەکەی سەعدە نییە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: AFP

حووسییەکانی یەمەن: لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆسەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردن، 30 کەس کوژران

حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردن کە تایبەت بووە بە مانەوەی کۆچبەران لە شاری سەعدەی باکووری یەمەن، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس کوژراون