پرۆفیسۆر کلاودیۆ گیل: بەرزکردنەوەی قورسایی تەمەن درێژدەکات

16-04-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن تەمەن
A+ A-


رووداو- هەولێر 

پزیشكانی کلینیکی پزیشكی وەرزشی لە ریۆ دی جانیرۆ لە بەڕازیل رایدەگەیێنن، ئەوانەی بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجامدەدەن، تەمەندرێژتر دەبن و تەندروستتر دەژین.


توێژینەوەیەکی کلینیکی پزیشكی وەرزشی لە ریۆ دی جانیرۆ لە بەڕازیل کە لەبارەی کاریگەری بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجامدراوە دەریخستووە، کاتێك کەسێك بەردەوام بۆماوەی درێژخایەن وەرزشە جیاوازەکان و لەنێویاندا وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی دەکات، تەمەنی درێژتر دەبێت و مەترسی مردنی پێشوەختەی بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمترە.

پرۆفیسۆر کلاودیۆ گیل، سەرپەرشتیاری توێژینەوە بەڕازیلییەکە دەڵێت، بەدواداچوونیان بۆ دۆخی تەندروستی زیاتر لە ٤٠٠٠ وەرزشڤانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجامداوە و دوای شەش ساڵ بۆیان دەرکەوتووە وەرزشڤانەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی زۆرتر دەژین، تەندروستترن و کەمتر تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە