کۆمپانیایەک بورجی ئیفڵ دەهێنێتە سلێمانی

07-04-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن بورجی ئیفڵ
A+ A-

رووداو – سلێمانی

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بەنیازە باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی، كە هەمان دیزاینی بورجی ئیفڵی دەبێت، لە شاری سلێمانی دروستبكات.

بە پێی زانیارییەکان، "شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی بە كۆمپانیا فەڕەنسیەكە داوە بۆ دەستپێكردنی  پڕۆژەكە و چەند پڕۆژەیەكی دیكەی وەكو بونیادنانی چەند دوكانێك، كە بەرهەمی فەڕەنسی دەفرۆشن".

بورجەكەی ئیفڵی سلێمانی هەمان دیزاینی بورجی ئیفڵی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسای دەبێت، لەیزەریشی پێوە هەڵدەواسرێت بۆ ئەوەی بەو رووناكییەی لە لەیزەرەكانەوە دەردەچێت، ئاڵای كوردستان و فەڕەنسا دروست بكەن. ناوی ئەو سەرمایەدارە فەڕەنسییەی، كە بورجەكە دروست دەكات، ئاشكرا نەكراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە