رووداو دیجیتاڵ
لە زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی سزادراوێک گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری چاکسازییەکە دەڵێت، "خۆکوشتن بووە".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە دایکبووی 1990ـە. موقەدەم دیار مەحموود، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زیندانییەکە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانی هەبوو".
زیندانییەکە پێشتر لە چاکسازیی هەولێر بووە و ماوەی چوار مانگە رەوانەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کراوە.
بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی گوتیشی، دۆسێی لێکۆڵینەوەیان بۆ چۆنێتی و هۆکاری رووداوەکە کردووەتەوە.
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ