سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ ئیسماعیل هەنییە: شەهیدیت پیرۆز بێت

31-07-2024
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان "پیرۆزبایی شەهیدبوون" لە ئیسماعیل هەنییە دەکات و دەڵێت، "رەمزی خۆڕاگری و جیهاد" بوو.
 
لە پەیامێکدا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە نووسیویەتی، "پیرۆزت بێت شەهیدی ئەی رەمزی خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، گەیشتی بەوەی ئاواتت بوو هەمیشە، پیرۆز بێت لە ئومەتی ئیسلام بۆ ئەو پاڵەوانانەی، پیرۆز بێت لە گەلی فەلەستین، گەلی بەخشین و جیهاد و شەهیدبوون."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەڵێت، "سەرشۆڕی و شەرمەزاریش بۆ ئەهلی شەڕ و منداڵکوژەکان و خائینان لە هەرکوێیەکن."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەڵاحەدین بەهائەدین ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی نووسیوە کە دەڵێت، "ولا تقولوا لمن یقتل في سبیل اللە اموات بل احیاء عند ربهم."
 
نزیکەی کاژێر 02:00ی بەرەبەیانی چوارشەممە 31-07-2024 ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا.
 
هەنییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە تاران بوو.
 
چەند زانیارییەک لەبارەی ئیسماعیل هەنییە
 
- سیاسەتڤانێکی فەلەستینی بوو
- ساڵی 1963 لە کامپی شاتیئـ لە باکووری کەرتی غەززە لەدایکبوو
- ساڵی 1987 بەکالۆریۆسی لە ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە وەرگرت 
- ساڵی 2006 بووە سەرۆکوەزیرانی فەلەستین، دوای ئەوەی حەماس لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەلەستین 44.5٪ی دەنگەکانی بردەوە و بزووتنەوەی فەتح 41.4٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا 
- 14ی حوزەیرانی 2007 مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی ئیسماعیل هەنییەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
- ئیسماعیل هەنییە لە 2006 تاوەکو شوباتی 2017 سەرۆکی حەماس بوو لە کەرتی غەززە
- 6-5-2017 بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس هەڵبژێردرا و ئیدی لە قەتەر نیشتەجێبوو
- 31-7-2024 لە تاران کوژرا 
- باوکی 10 منداڵە کە بەشێکیان بە بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کوژراون
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.