عەرەبی هاوردە لە عەفرین دژی بڕیاری دادگە دەوەستن و داوای دوورخستنەوەی دادوەرێکی کورد دەکەن

31-05-2024
سۆران حوسێن
یەکێک لەو عەرەبە هاوردانەی لە عەفرین داوای دوورخستنەوەی دادوەرێکی کورد دەکات
یەکێک لەو عەرەبە هاوردانەی لە عەفرین داوای دوورخستنەوەی دادوەرێکی کورد دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادوەرێکی ژن لە دادگەی عەفرین رووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە، ئەوەش دوای بڕیاری چۆڵکردنی 150 خانوو لە عەرەبی هاوردە و گەڕانەوەیان بۆ هاونیشتمانییان لەلایەن دادگەی عەفرینەوە.
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر دادگەی عەفرین بڕیاری دا عەرەبی هاوردە لە عەفرین نزیکەی 150 خانووی هاونیشتمانیان چۆڵ بکەن. یەکێک لە دیارترین دادوەرەکانی ئەو دادگەیەش هاونیشتمانییەکە بەناوی نەورۆز حەسۆ.
 
بڕیارەکە کاردانەوەی عەرەبی هاوردەی لێکەوتەوە. دوێنێ پێنجشەممە عەرەبی هاوردە لە ناوەندی شاری عەفرین کۆبوونەوە. لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت پیاوێکی عەگاڵ بەسەر بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات، "تاوەکو محەممەد شێخ رەشید و دادوەر نێرگز نەڕوخێن، شەقامی عەفرین ئارام نابێتەوە."
 
محەممەد شێخ رەشیدیش کوردە و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرینە.
 
خۆپێشاندەرە توڕەکە هەروەها هاوار دەکات، "نەورۆز سەری ئاژاوەی پەکەکەیە لە عەفرین و داوای لەکارلادانی دەکەین."
 
عەبدولڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا – پەدەکەسە، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نەورۆز کچێکی کوردە و پێش داگیرکردنی عەفرین پارێزەر بووە، دواتر بووەتە دادوەر؛ بڕیارەکەش دژی عەرەبی هاوردە بە رۆڵی ئەو بووە."
 
عەبدولڕەحمان ئاپۆ گوتیشی، "بڕیارەکە دەڵێت هەندێک عەرەبی هاوردە کە چوونەتە خانووی کوردەوە دەبێت چۆڵی بکەن، ئەوەش ناڕەزایی عەرەبە هاوردەکانی لێ کەوتوەتەوە و دەڵێن دادوەر نەورۆز حەسۆ سەر بە پەیەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە؛ هەموو کاتێک ئەو تۆمەتانەیان ئامادەیە."
 
ئەو عەرەبانەی براونەتە خانووی هاونیشتمانیانی کوردەوە لە عەفرین، عەرەبی شارەکانی دیمەشق، دەرعا، حمس و دێرەزوورن.
 
هەروەها ئیبراهیم شێخۆ، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی بڕیارەکەیەوە ئێستا مەترسیی گەورە لەسەر ژیانی دادوەر نەورۆز حەسۆ هەیە."
 
بە گوتەی شێخۆ، ئەو دادگە بڕیاریداوە کە دەبێت عەرەبی هاوردە لە عەفرین 150 خانووی کورد چۆڵبکەن؛ گوتیشی، "لە دوای بڕیارەکەوە عەرەبی هاوردە لە عەفرین بە ئاشکرا هەڕەشە لە دادوەرە کوردەکە دەکەن و دەشیانەوێت نەتەوەپەرستی لە سنوورەکە پەرەپێبدەن."
 
بە گوتەی ئەو چالاکڤانەی رۆژئاوای کوردستان، دادوەر نەورۆز حەسۆ تاوەکو ئەمڕۆ لە عەفرین ماوە و دوێنێش دەوامی خۆی کردووە، بەڵام "مەترسیی دەستگیرکردن و کوشتنیشی هەیە."
 
ئیبراهیم شێخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بڕیارەکە، ئێستا تۆمەتێک بۆ دادوەر نەورۆز حەسۆ دروستکراوە و دەڵێن، "سەر بە پەکەکە و قەندیلە."
 
ساڵی 2018، سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیکی هێرشیان کردە سەر هەرێمی عەفرین، کە ئەوکات لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بوو و دوای شەڕێکی دوو مانگە و لە 18ی ئازاری 2018دا داگیریان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''