کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت

31-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند رۆژێکە پلەی گەرما بەرزە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی هەست بە فێنکی دەکرێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ هەست بە فێنکی دەکرێت و کەشەکە تاوەکو رۆژی دووشەممەش بەردەوام دەبێت، لە سێشەممەوە پلەی گەرما جارێکی دیکە بەرز دەبێتەوە."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەروەردەی سلێمانی مانگێک دوای پەروەردەکانی دیکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم دەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن لە مانگی نیسان، دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەگەڵ پەروەردەکانی دیکە دەکرێت."