رووداو دیجیتاڵ
لە کفری تەقینەوەیەک روویدا و لە ئەنجامدا سەرۆکی عەشیرەتێکی تورکمان کوژرا.
ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری ئەمڕۆ (یەکشەممە، 31-3-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەوەی کوژراوە ناوی حوسێن عەلوشە و سەرۆکی عەشیرەتی بەیاتە لە نەتەوەی تورکمان."
قایمقامی کفری ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکە لەنێو بازاڕدا بووە و کوژراوەکە مامی بەرپرسی بەرەی تورکمانییە لە قەزاکە.
حوسێن عەلوش ناسراوە بە ئەبوعەلی.
دەنگۆی ئەوە هەیە تەقینەوەکە لە رێگەی درۆنەوە بووبێت، بەڵام قایمقامی کفری گوتی، "نازانین تەقینەوەکە لە رێگەی چییەوە بووە و چۆن بووە. سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین."
قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانە، جگە لە کورد، بەشێکی دانیشتووانی قەزاکە لە نەتەوەی تورکمانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ