رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا، لە شاری هەولێریش کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.
یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا زانیاری تەواویان لەبارەی ناسنامەی کرێکارەکە نییە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
هەر ئەمڕۆ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی دەروو سیتی لە گەڕەکی راپەڕین لە شاری سلێمانی دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا کەوتنە خوارەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە".
لەبارەی ناسنامەی دوو کرێکارەکەوە، شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت، "هەردووکیان خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانن و بۆ کارکردن هاتوونەتە سلێمانی."
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ