سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: ئەمڕۆ یان سبەی 618 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگات

31-01-2024
ئارێز خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "بە دڵنیاییەوە، ئەمڕۆ یاخود سبەی 618 ملیار دینارەکە بۆ دابەشکردنی مووچە دەگات."
 
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی گوت، "هیچ لەسەر ئێمە وەکو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نەماوە بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەکە بیکەین، ئیدی ئەرکەکە لەسەر وەزارەتی دارایی عێراقە پارەکە بنێرێت."
 
لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەش ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا و بە بەکارهێنانی داهاتی نێوخۆ، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
 
 
شەوی 30-01-2024 د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی پابەندە بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی ناتوانێت بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ نەکات.
 
وەکو جەمال کۆچەر باسی کرد، تێکەڵییەک لەنێوان بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دروستبووە، "ئەم 618 ملیار دینارە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە نەک مووچە." هەروەها "تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نابێتە لەمپەڕ لەبەردەم ناردنی بەشەبودجە."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین وادەی ناردنی بەشەبودجەی مانگی 1ی هەرێمی کوردستانە، کە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران رێژەی 12.67% وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراوە، "ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکرێت، ئەوا رێکارە پەرلەمانییەکان بەرامبەر وەزارەتی دارایی دەگرینەبەر."
 

 

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر نێوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق "رێککەوتووین بە جۆرێک پرسی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت."
 
لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە، ئاوات شێخ جەناب دەڵێت، "لێکتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەری پرسەکە هەیە و هیوادارین بە زووترین کات لە پەرلەمانی عێراق چارەسەر بکرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".