رووداو - هەولێر
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای هوداپار کۆبووەوە و هەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان هاوڕا بوون.
بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی، ''رۆژی سێشەممە 30-4-2019 لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی ئیسحاق ساغلام، سەرۆكی گشتیی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شوورای ناوەندیی ئەو حیزبە كرد''.
رۆژی 19-12-2012 دامەزراوە. چوار کۆنگرەیان سازکردووە، محەممەد حوسێن یڵماز دامەزرێنەری پارتەکە و یەکەم سەرۆک بوو. زەکەریا یاپیجی ئۆغڵوو دووەم سەرۆکی حیزبەکە بوو. ئیسحاق ساغڵام سێیەم سەرۆکی ئێستای پارتەکەیە. بەشداری لە چوار هەڵبژاردن کردووە، هیچ ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە و لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ساڵی 2014 تەنیا شەش بەربژێریان بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنیی شارەوانییەکان هەڵبژێردران. 157 هەزار و 612 ئەندامیان هەیە. لە دوایین هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31-3-2019 کشانەوە و پاڵپشتیی هیچ لایەنێکیان نەکرد.

وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە ''شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ رەخساندنی دیدارەكە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی هەبوو لە بەرگریكردن و هەوڵدانی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان''.
بارودۆخی سیاسیی توركیا و بار و گوزەرانی گەلی كورد لەو وڵاتە و هەروەها دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان تاوتوێ كرا. شاندی میوان كورتەیەكیان لە كار و چالاكی و ئامانجە سیاسییەكانی حیزبەكەیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە خەباتی سیاسی و ئاشتیانەی گەلی كورد بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی كرایەوە و ''هەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان هاوڕا بوون''.
رۆژی 19-12-2012 دامەزراوە. چوار کۆنگرەیان سازکردووە، محەممەد حوسێن یڵماز دامەزرێنەری پارتەکە و یەکەم سەرۆک بوو. زەکەریا یاپیجی ئۆغڵوو دووەم سەرۆکی حیزبەکە بوو. ئیسحاق ساغڵام سێیەم سەرۆکی ئێستای پارتەکەیە. بەشداری لە چوار هەڵبژاردن کردووە، هیچ ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە و لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ساڵی 2014 تەنیا شەش بەربژێریان بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنیی شارەوانییەکان هەڵبژێردران. 157 هەزار و 612 ئەندامیان هەیە. لە دوایین هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31-3-2019 کشانەوە و پاڵپشتیی هیچ لایەنێکیان نەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ