بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: ئاوەکە پاکبووەوە، دەست بە بەردانەوەی دەکەینەوە

30-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی رژانی سووتەمەنی بۆ نێو زێی بچووک لە سنووری قەزای دووکان، لە دوای نیوەڕۆی پێنجشەممەوە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی شاری سلێمانی و چەند قەزا و ناحیەیەکی راگیراوە.
 
هۆکاری پیسبوونی ئاوەکە رووداوێکی هاتووچۆ بوو لەنێوان دوو تەنکەر کە سووتەمەنییان دەگواستەوە.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 30ـی ئادار، ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا راگرتنی دابەشکردنی ئاو بەردەوامە. لەگەڵ پاکبوونەوەی ئاوەکە، بەردانەوە و دابەشکردنەوەی دەستپێدەکەینەوە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، لە بەرژەوەندیی تەندروستیی هاووڵاتییان و بۆ پاراستنی پرۆژەکانی ئاو، دابەشکردنی ئاویان راگرتووە.
 
پڕۆژەکانی 1 و 2ی ئاوی دووکان – سلێمانی راگیراوە کە 70%ی ئاوی سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە، بازیان، گۆپاڵە، ئەڵایی و پیرەمەگروون دابین دەکەن. ئامانج جەلال گوتی، "بەگشتی ئەو دوو پڕۆژەیە سەرچاوەی ئاوی نزیکەی یەک ملیۆن کەسە."
 
روون نییە دابەشکردنی ئاو لەو ناوچانە کەی دەستیپێدەکاتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کاتەکەیان گرێداوە بە خاوێنبوونەوەی ئاوەکە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''