بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ماڵباتی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی گەرمیان دەکات و دەڵێت، کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا جێگەی داخە.
دەقی پرسەنامەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ماڵباتی سەڵاح کوێخا
بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەڵاح کوێخا
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو برای ئازیزمان (سەڵاح کوێخا) پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان-مان بیست، ھەڤاڵ سەڵاح کوێخا بەشێکی زۆری تەمەنی لە سەردەمی خەباتی شاخ وەک پێشمەرگە و شار وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی خەڵک، کۆچی دوایی جێگای داخە.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ