رووداو - سلێمانی
ئەم ئێوارەیە کەسێک لە باخی گشتیی سلێمانی بەنزینی بە خۆیدا کرد و بە بەرچاوی هاونیشتمانییانەوە گڕی لە خۆی بەردا.
رێبوار محەممەد، ئێشکگری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسە جەستەی 100% سووتاوە، خەڵکی شاری سلێمانییە، ناوی "ر. ع. س."ـە".
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو پیاوە تەمەنی 63 ساڵ بووە و بەپێی گوتەی خۆی کە دوای رووداوەکە قسەی بۆ پۆلیس کردووە، شۆفێری هێڵی بەغداد - سلێمانی بووە".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کەسەوە ئاماژە بەوە دەدات، "قەرزاری دوو پیاوی عەرەب بووە و نەیتوانیوە بیانداتەوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 07:00 لەناو باخی گشتی بە دەبەیەک بەنزین خۆی سووتاندووە و تاوەکو سبەینێیش لێکۆڵینەوەی زیاتر بەردەوام دەبێت".
بەهۆی زۆریی سووتاوییەکەیەوە ئەگەری ژیانیشی نییە و پزیشک چەند کاژێرێکی بۆ داناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ