میوە و سەوزەی کوردستان شوێنی بە بەرهەمی هاوردەکراو چۆڵکردووە

29-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێستا بەشێکی زۆری بەرهەمی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان پێگەیشتوون و لە عەلوە گەورەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا دەفرۆشرێن. بەرپرسێکی کشتوکاڵ لە هەولێر دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە 200 بارهەڵگر بەرهەمی خۆماڵی دەنێرنە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
 
پەتاتە، پیاز، کولەکە، خەیار، کەلەرم، باینجان، بیبەر، ترۆزی، شووتی، کاڵەک، قەیسی و گێلاس ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەن کە ئێستا لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەفرۆشرێن و لە دەرەوە هاوردە ناکرێن.
 
هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵ لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژانە زیاتر لە 200 بارهەڵگر بەرهەمی نێوخۆ رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێن؛ رۆژانی داهاتوو کە شووتی بە تەواوی پێبگات دەگاتە نزیکەی 400 بارهەڵگر."
 
هۆشیار جەلیل گوتی، ئەو بەرهەمانەی کە لە نێوخۆ پێگەییون، باجێکی زۆریان خراوەتەسەر بۆئەوەی زیان بە جووتیارانی نێوخۆ نەگات و هاوردە نەکرێن؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "هاوردەکردنی تەماتە بە تەواوی قەدەخەیە."
 
هەر ئەمڕۆ سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەروبوومی خۆماڵی زۆر بووە، بەڵام جارێ بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق نانێردرێت و لە سلێمانییەوە رەوانەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
 
سەروەر عەلی ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا کاڵەک ماوە باجی زۆر یان قەدەخەی نەخرێتەسەر و ئەویش لە 1ی مانگی شەشەوە هاوردەکردنی قەدەخە دەکرێت.
 
لە سنووری پارێزگای دهۆکیش بەرهەمی نێوخۆ پێگەیشتووە. ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە سنووری ئێمە چەند بەرهەمێک پێگەیشتوون کە لە میوەکاندا گێلاس و قەیسی هەن."
 
ئەحمەد جەمیل گوتیشی، رۆژانە "چەندین" رێگەپێدان دەدەنە بارهەڵگرەکان بە مەبەستی گواستنەوەی بەرهەمی خۆماڵی بۆ عەلوەی پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
 
عەلوەی هەڵەبجە بەراورد بە ناوەندی پارێزگاکانی دیکە بچووکە. بەگوێرەی کشتوکاڵی پارێزگاکە بۆ رووداو، زۆرینەی بەرهەمی خۆماڵیی سنوورەکە راستەوخۆ رەوانەی عەلوەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
 
وەرزی هاوین وەرزی زێڕینی پێگەیشتنی سەوزە و میوەی نێوخۆی کوردستانە. لەو وەرزەدا زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی لەنێوخۆ بەرهەم دەهێندرێن هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێت یان باجی زۆریان دەخرێتەسەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''