رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە، رۆژی 5ی ئەیلوولی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
د. هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکانى لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "نووسراوەکە نوێیە و چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن."
بەگوێرەی نووسراوێک کە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ناردووە و عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە واژۆی کردووە، بە ئاماژەدان بە فەرمانی دادگەی باڵای فیدراڵی ژمارە 126ی فیدراڵی 2024 کە رێکارەکانی هەڵبژاردنی هەڵپەسارد، داوای کاتێکی نوێ دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە کە 5ی ئەیلوولی ئەمساڵە.
رۆژی 07-07-2024 تەمەنی کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دەهات، بەڵام 22-05-2024 پەرلەمانی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی تاوەکو 06-01-2025 پەسند کرد، ئەوەش بە مەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
کۆمیسیۆن دەستی بە رێکارەکان کردبوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو لە 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵ بکرێت، بەڵام بەشدارینەکردنی پارتی و پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن وایکرد کۆمیسیۆن رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرێت.
ئێستا کۆمیسیۆن دەستیکردووەتەوە بە رێکارەکان، لەوانەش تۆماری بایۆمەتری بۆ لەدایکبووانی 2006 و ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردووە، هەروەها وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ