لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیایان تاوتوێکرد. بۆگدانۆڤ سڵاوی پووتینی گەیاندە مەسرور بارزانی و "داوەتنامەی فەرمی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ.
دەقی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/29 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا کرد.
لە دیدارێکدا، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ، سڵاوی سەرۆک ڤڵادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیرانی رووسیای بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و داوەتنامەی فەرمیشی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی ئارامبوونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ