بەغدا رووپێوى بۆ ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان دەکات

28-11-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن کەمپی ئاوارەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رووپێوى بۆ ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ زانینى ژمارە و دۆخ و هۆکارى نەگەڕانەوە و پێداویستییەکانیان، بەرپرسێکى ئەو وەزارەتەش دەڵێت "هۆکاری نەگەڕانەوەیان، بە راپۆرت دەدەینە لایەنى حکومى بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
 
رۆژی 28ـی تشرینى دووەمى 2023، عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "مانگى داهاتوو رووپێوییەک لەنێو ئاوارەکان دەکرێت بە ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانیشەوە. رووپێوییەکە بۆ نوێکردنەوەى زانیارییەکانە لەبارەیانەوە لەوانە؛ ناو، ژمارە و  پێداویستەکانیان."
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، 150 هەزار خێزانی ئاوارە لە عێراقدا هەن، کە زۆربەیان لە هەرێمى کوردستانن.
 
عەلى جیهانگیر گوتى "لەو رووپێوییەدا هۆکارى نەگەڕانەوەى ئاوارەکان تۆمار دەکرێت کە لەبەر هۆکارى ئەمنییە یان بێکاری و نەبوونى شوێنى نیشتەجێبوونە، تاوەکو دواتر لایەنە حکومییەکان لەو کێشانە ئاگاداربکرێنەوە بۆ چارەسەرکردنیان بەمەبەستى لادانى بەربەستەکانى بەردەم گەڕانەوەیان".
 
زیاتر لە 100 هەزار خێزانى ئاوارە لە هەرێمى کوردستان هەن، کە 33 هەزار و 500ـیان لە کەمپەکانن و ئەوانى دیکە لە نێو شارەکاندان.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.