رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".
بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، تیمەکان چوونە شوێنی رووداوەکە و مادەکەیان تەقاندەوە".
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، "ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و رێگەکە کراوەتەوە".
دیار نییە ئەو مادە (TNT) لەلایەن کێ و بۆچی دانراوە. بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
رۆژی شەممە لەسەر هەمان رێگە، بۆمبێک تەقییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ