مستەفا هیجری بۆ هاونیشتمانییان: خۆتان لە تووندوتیژی بەدوور بگرن

28-10-2022
ناسر پیرۆتی
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ هەینی 28-10-2022 پەیامێکی لەبارەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. 
 
مستەفا هیجری لە پەیامەکەیدا بۆ هاونیشتمانییانی دانیشتووی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ناڕەزایەتییەکان پێیان ناوەتە قۆناخێکی نوێ و پێویستە لەمەودوا هەنگاوی ورد هەڵبگرن بۆ ئەوەی هاونیشتمانییەکی کەمتر گیانلەدەستبدەن و برینداربن. 
 
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە هاونیشتمانییان دەڵێت، پێویستە هۆشیارانە مامەڵە بکەن، چونکە، وەک خۆی دەڵێت، "هەموو هەوڵێکی حکومەتی ئێران ئەوەیە کە خۆپێشاندانەکان بەرەو تووندوتیژی ببات." 
 
مستەفا هیجری دەڵێت: "سەرکەوتنی ئەو شۆڕشەی لەئارادایە بەشێکی پەیوەندی بە ئارامی و بەدوورگرتنی شۆڕشەوە هەیە لە تووندوتیژی"؛ دەشڵێت، کەسانێک خەڵک هاندەدەن بۆ تووندوتیژی، بەڵام بە هاونیشتمانییان دەڵێت، نابێت بکەونە داوی ئەوانەوە. 
 
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باسی لەوەش کرد، خۆپێشاندانی هاونیشتمانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ هاوشان بێ لەگەڵ خۆپێشاندانی خەڵکی ئێران و نە دوا بکەون و نە ئەوەندە پێش بکەون کە تووشی زیانی زۆر ببن.
 
مستەفا هیجری هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکانی، بەشێک لە چەکدارانی تورکی نێو هێزەکانی ئێران نافەرمانی دەکەن و سەنگەر لە خەڵک ناگرن؛ دەشڵێت لە ئەرتەشی ئێرانیشدا ئەو کەسانە هەن و داوا دەکات، خەڵک پێشوازی لەو هەنگاوەی هێزەکانی ئێران بکەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ مەککە..

وەزیری گواستنەوەی عێراق: تاوەکو 24ـی مانگ سەرجەم عومرەکاران لە سعودیەوە دەگەڕێندرێنەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە پڕۆسەی هێنانەوەی عومرەکانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە پێکهێنراوە و رۆژانە چوار گەشت بۆ ئەو مەبەستە دەبێت و تاوەکو رۆژی سێشەممە هەموویان دەگەڕێندرێنەوە.