کوردستان
پۆستەری بەشێک لە بەربژێرەکان لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەهێزیی باوە کەوتوون. وێنە: بۆ رووداو نێردراوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بۆ رووداو نێردراون، بەهۆی خێرایی با لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وێنەی چەندین بەربژێری هەڵبژاردن کەوتوون. کەشناسێک دەڵێت، خێرایی با ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
لە شەوی رابردووەوە خێرایی با لە بەشێکی هەرێمی کوردستان زیاد بووە. لە شاری کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەهۆی خێرایی باوە پۆستەری ژمارەیەک بەربژێر کەوتوون.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "خێرایی با لە سلێمانی، هەڵەبجە، باکووری گەرمیان، پیرەمەگروون و سەنگاو چالاکە."
بە وێنە؛ بەهۆی بەهێزیی با، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پۆستەری بانگەشەی بەشێک لە بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەوتوون
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 28, 2024
وێنەکان تایبەت بە رووداو نێردراون pic.twitter.com/0NGf6n4GfH
لەبارەی هەولێر و دهۆکیشەوە محەممەد کەمال گوتی، لە سەنتەری هەولێر و دهۆک کاریگەریی با لاوازە.
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، 30ـی ئەم مانگە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام رۆژانی 01 و 02ـی مانگی داهاتوو خێرایی با چالاک دەبێتەوە و سێی هەمان مانگ دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ