ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: بچووككردنه‌وه‌ی لووت و بەرزکردنەوەی کوڵم و لێو حەرامە

28-07-2021
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن نەشتەرگەریی جوانکاری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی هه‌مه‌چه‌شنه، فەتوای دا.
 
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان کە سەر بە یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستانە، رایگەیاند: نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ناپێویست واته‌ ته‌نیا له‌به‌ر جوانكاری بکرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لووت و گوێچكه‌، یان به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو..هتد، تێكڕایان حه‌رامن و گوناهێكی گه‌وره‌یه."
 
ئەم جۆرە نەشتەرگەریەشی وەکو "شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتان ‌و ناڕه‌زایی‌ به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ و ته‌زویر و به‌ فیڕۆدانی سامانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت"، داواش دەکات هاونیشتمانیان  و پزیشک خۆیان لێی به‌دووربگرن.
 
هەروەها لە فتواکەدا هاتووە: "هه‌ر جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاریی پێویست به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعی و دروسته‌، جاری واش هه‌یه‌ ده‌گاته‌ راده‌ی واجب و پێویست به‌پێی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی."
 
لەبارەی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكکردنه‌وه‌ی پێست به‌هۆی سووتانه‌وه‌ یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده‌، یان جیاكردنه‌وه‌ دوو په‌نجه‌ی لكاو به‌ یه‌كه‌وه‌ یان هه‌ر جۆرێكی دیکەی پێویست، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی خۆی لیژنەی فەتوا دەڵێت "دروسته‌ بکرێت، به‌ڵام واجب نییه."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".