رووداو دیجیتاڵ
لیوایەکی پێشمەرگە لە رووداوێکدا بە گولـلە گیانی لەدەستدا. کەسوکارەکەی چاوەڕانی لێکۆڵینەوەی لایەنە فەرمییەکانن.
لیوا موحسین رەشید، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە هەولێر دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لیوا موحسین رەشید هاوژینی ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی عێراق.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە لەنێو شاری هەولێر بووە و لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی و هۆکارەکەی دەکەن".
یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیشی بە رووداوی گوت، "جارێ نازانین چۆن روویداوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ