کەشناسی: لە هەولێر رەشەبا دەبێت و لە چەند شوێنێکیش باران دەبارێت

28-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەولێر خێرایی با زیاد دەبێت بۆ زیاتر لە 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا. کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەقەکەی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی دەبێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت، "ئێوارە ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور و شەو لە درەنگدا نمەباران لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی لە ئێوارەدا لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکووک ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەند و چالاکبوونی ھەورە برووسکە دەبێت. لە شەویشدا لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لە کات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری نمەباران هەیە."
 
هۆشداری لە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دراوە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا. ئاراس جەبار دەڵێت، "کاریگەریی شەپۆلەکە سبەی بە لاوازییەکی زۆر دەستپێدەکات؛ سێشەممەش هەر لاواز دەبێت و لە چوارشەممەوە کاریگەریی دەردەکەوێت."
 
ئەو کەشناسە گوتی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند رۆژێک بارانی "باش" دەبارێت. ئاماژەی بەوەش کرد، شەپۆلەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە کاریگەریی زیاتر دەبێت بەراورد بە هەولێر و دهۆک.
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە:
 
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''