رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی شەممە، ئاگر لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە خێمەیەکی کامپی هۆل کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 28 کەس برینداربوون.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە گوێزراونەتەوە، دووان لەو کەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە منداڵن. یەکێک لەو منداڵانەیشی سووتاوە، تەمەنی دوو مانگ و نیوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان، ئەو 32 کەسە ئەندامی دوو خێزان و دراوسێکانیانن خەڵکی دێرەزوورن. ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە کامپی هۆل دەژین. بووک و زاواش کوڕ و کچی ئەو دوو خێزانە بوون.
رووداوەکە لەنێوان کاژێر 07:00 بۆ 07:30 خولەک روویداوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە لایەنی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا کە لە زۆپایەکەوە بووە، بەهەڵە جلیکانێک گاز کراوەتە سەر ئاگرەکەیا و زیاتر تەشەنەی کردووە. ئەو کەسەی گازەکەی کردووەتە سەر ئاگرەکەدا وایزانیوە ئاوە.
بووک و زاواکە لە ئەنجامی رووداوەکە برینداربوونە و بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە گوێزراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، برینەکانیان زۆر قورس نییە. ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ