رووداو دیجیتاڵ
هەرچەندە بڕیاربوو مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو کە ئێستا کراون بە گرێبەست، مووچەی مانگی نۆ وەکو گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی دامەزراودا وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ وەریاننەگرتووە. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیارە ئەم هەفتە وەریگرن.
22ـی ئەم مانگە، مامۆستایانی دامەزراو لە وەزارەتی پەرەوەردە مووچەی مانگی نۆیان وەرگرت. کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "بڕیاربوو ئێمەش لەگەڵ مامۆستایانی دامەزراو مووچە وەرگرین، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ وەرماننەگرتووە".
ئەو نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بەدواداچوونی بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان کردووە و دەڵێت: "بانکەکان دەڵێن پارە بەردەستە و چاوەڕوانن مووچەکەمان بکرێتە چەک. وەزارەتی داراییش دەڵێن پارەی پێویست بۆ هەموو پەروەردەکان پێکەوە بەردەست نییە و دەیانەوێت هەموومان لە یەک رۆژدا مووچە وەربگرین".
بە گوتەی کارۆخ عەبدوڵڵا، وەزارەتی دارایی ئاماژەیان بەوەکردووە، "لەم هەفتەیەدا" مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.
بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان وەکو وانەبێژ نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار بوو، بەڵام کە بڕیارە لە مانگی نۆوە وەکو گرێبەست مووچە وەربگرن، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی 18 ملیار دینار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ