رووداو دیجیتاڵ
دەنگێکی بەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، دەنگەکە راهێنانی هاوپەیمانان بووە.
بەرپرسێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو دەنگەی بیستراوە، تاقیکردنەوە و راهێنان بووە لە سیستمی بەرگری (سی ڕام)."
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بنکەیان هەیە، هەفتانە چەند رۆژێک مەشق و راهێنان دەکەن؛ زۆرجار ئەو دەنگانەی لە سنوورەکە دەبیسترێن، راهێنانی ئەو هێزانەیە.
هێزەکانی ئەمریکا سیستەمی دژەمووشەکی (سی رام)ـیان بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر داناوە، کە تاوەکو ئێستا چەند جارێک لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و درۆنیان داوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ