رووداو - مەریوان
نمایشێکی بێدەنگ بەڵام پڕ جوڵە و ئاماژە بەناوی "کاتژمێر نۆ" لەبارەی ئەنفال لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان نمایشکرا.
شانۆکە بەرهەمی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شانۆی سلێمانی و مەریوان بوو، کە گوزارشتی لە کارەساتی ئەنفال دەکرد کە ساڵی 1988 و بە چەند قۆناخێک لەسەر دەستی بەعس زیاتر لە 182 هەزار کەس لە باشووری کوردستان کۆمەڵکوژ و جینۆسایدکران.
"کاتژمێر نۆ" یەکێک بوو لەو شانۆیانەی کە لەنێو فێستیڤاڵە گەورەکەی شانۆ لە مەریوان ژمارەیەکی زۆر بینەری هەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ